English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە ،سیمبولی ئازادی و سەربەست ژیان
2019-08-09 [05:48 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


بەدرێژایی مێژوویی سەرهەڵدانی خۆرسكانەی " پێشمەرگە"، لە پێناو سەربەستی و سەربڵندی گەل و نیشتیمانەكەی دوژمنان و ناحەزانی كورد زۆر هەوڵیان دا ، كە ناو و ناسناویی " پێشمەرگە" بەدا و ناشیرین پیشان بدەن ، چونكە ئەوان هەمیشە " پێشمەرگە" یان بە گەورەترین كۆسپی بەردەم پیلانە شوومەكانیان دەبینی و هەمیشە " پێشمەرگە " وەك قەڵایەكی پۆڵایین لە بەردەمیان خۆراگرانە وەستا بوو تا بە ئەمرٍۆش.حەیدەر عیبادی و هاوبیرانی دەزانن كە " پێشمەرگە " كێیە و چ گورزێكیان خواردووە لە كاتی هەوڵی داگیركردنی كوردستان بۆیە ، خەیاڵیان خاوەن و هیچ كاتێك حەشدی شیعی دروستكراو و بیرۆكەی رژێمی ئێران لەگەڵ " پێشمەرگە " بەراوەرد ناكرێت و چونكە كوردستان واتا " پێشمەرگە "،، لە هەمان كاتیشدا هێزی پێشمەرگە ، هێزێكی متمانەپێكراو و دەستوورییە نەك لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە بە ڵكو لە سەر ئاستی هەموو جیهان ..
پێشمەرگە ھێزی چەكداری گەلە، بەڵام ھێزێكە كە كاری تەنیا چەكھەڵگرتن و شەڕكردن و كوژران و كوشتن نییە، بەڵكوو چەكدارێكە دەزانێ چەكی ھەڵگرتووە تا لەپێناو ئامانجێكدا كە ودیھێنانی دێمۆكراسی و ڕزگاریی نەتەوەییە بۆ گەلەكەی خەبات بكات. ئەو دەزانێ و بە قووڵی تێگەیشتووە كە گەلەكەی چەوسێندراوەتەوە، زوڵمی لێ كراوە و حاشا لە بوونی دەكرێت، ڕێگای پێشكەوتنی لێ دەگیرێ و لە یەك كەلامدا كەرامەتی خەوشدار دەكرێت.
پێشمەرگە دەزانێ ئەم گەلە بەھێزی خۆی و بە قارەمانەتی و فیداكاریی ڕۆڵە بەوەجەكانی نەبێ، ھەرگیز بە ڕزگاری و ئازادی ناگات. لەم تێگەیشتنەوەیە كە خۆشەویستترین كەسەكانی، واتە بنەماڵەكەی بەجێ دەھێڵێ و بۆ خەبات لەپێناو ڕزگاریی گەلەكەی ڕوو لە ڕیزی پێشمەرگایەتی دەكات. ئەوان دەزانن پێشمەرگایەتی یانی دەستھەڵگرتن لە ھەموو خۆشییەكانی ژیان و خۆ بەختكردن لەپێناوی گەلەكەیان، و لەڕاستیدا ئەم ڕێگایەیان بە ئاگاییەوە ھەڵبژاردووە. ھەر بۆیە شایانی ھەموو رێز لێگرتنێكن.
پێشمەرگایەتی تەنیا لە بەرگریی چەكداریدا كورت ناكرێتەوە، تێكۆشانی ئەندامانی حیزب لە نێوخۆ، هەروەها ئەندامانی ئاشكرای حیزب لە دەرەوەی وەڵات و باشوری كوردستان لە شێوازی جۆراوجۆردا بەشێكی گرینگی پاڵپشتی لە بەرگریی چەكدارانەن. ئەندامانی نێوخۆی وڵات لەپێناوی بەرەوپێشبردنی ئەم خەباتە ڕەوایەدا بەرەوڕووی زیندان، ئەشكەنجە و ئازاری ڕێژیمە سەركوتكەرەكان بوونەتەوە و ژمارەیەكیشیان سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، ئەندامانی تەشكیلاتی ئاشكراش بە هاوكارییە مادی و مەیدانییەكانیان لە ڕۆژە سەخت و چارەنووسسازەكاندا سەلماندوویانە كە ئەوانیش پێشمەرگەن.

پێشمەرگە،سەرۆك بازرانیی ، ئەو كەسایەتییە كارێزماییە كە پەروەردەی قوتابخانەی كوردایەتیی و مستەفا بارزانییە و گشت تەمەن لە پێناو پارێزگاری لە شوناس و رزگاریخوازی و ئازادی خاك و نیشتیمانی كردووە .دڵسۆزی و كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری و خەمخۆری و خۆ بە خاوەن دانانی گەلێكی ستەمدیدەو هەژار و ئاوارە بوونی وڵاتانی دراوسێ و كیمیا اران و ئەنفال و سەدان رەنج و دەردەسەری هتد... بەڵام خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و بەرنامە حەكیمەكانی درێژە دەری خەباتی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، بارزانی نەمر، رێزدار كاك مەسعود بارزانی، كە هەمیشە شانازی بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی.. هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. بە داخەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا هەستیان بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد نەكردووە، ئێستا بەرامبەر رابردووی پاكی پارتی و رابەری كورد سەرۆك مەسعود بارزانی، ئەوەی دوور لە راستی بێت بڕیار دەدەن، ئەمەش دەگڕێتەوە بۆ رەوشتی پاكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە هەمیشە یەكڕێزی و یەكگرتن و سەروەریەتی یاسا خاڵی گرینگی پەیڕەو پڕۆگرامی بووە، ئەوەی لە دەوروبەری خۆی قبوول كردووە، تەنانەت لەبەر ئەو شتانە بووە، دەنا شیانی بە ڕەنگاربوونەوەی زۆر لەم شتانە زیاتری هەیە، ئەگەر بیەوێت یان بزانێت كەسانێك بەناوی دڵسوزی بۆ گەلی كورد، هەوڵ دەدەن ببنە هۆی لەناوچوونی دۆزی رەوای گەلی كورد و نەگەیشتن بە مافەكانیان، ئەوە هەرگیز رێگەیان پێ‌ نادرێت ئەوەیان بۆ بێتە دی، چونكە زیاتر لە نیو سەدەیە ئەو میللەتە خۆڕاگری هەبووە، بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم زۆردارییەی بەرامبەری كراوە، تەنانەت بەوە گوناهبار بوونە كە كوردن و داوای مافە رەوایەكانیان دەكەن، كورد دەیەوێت وەك هەموو وڵاتانی تر دان بە سەربەخۆیی بنێن، با بۆ رێزگرتن لە خوێنی پاكی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە و گەیشتن بە هەموو ئاواتەكان، كەسێك پشتگیریمان بكات و خاوەنمان بێت، كە تا ئێستا وەك ئەستێرەیەكی گەشاوە لە ئاسمانی خەباتی كوردایەتی خزمەتی كردووە، خاوەن هەستێكی بێ وێنەو پاكە بەرامبەر گەلی كورد و كوردستان، ئەویش تاكە رابەر و خۆشەویستی گەلی كورد و هیوای گەشی دووا رۆژ و جێگای دڵخوشی خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان، ئەویش گەیاندە بە كەناری دڵنیایی و گەیشتن بە لووتكەی سەركەوتن ..پێشمەرگە وەك هەمیشە مایەی شانازی گەلی كوردەو لەسەر ئاستی نێودەوڵیش نمونەی ئازایەتی و پاراستی دیموكراسییە.بە درێژایی ساڵانی سەدەی رابردوو، لەو گرژیی و داگیركارییانەی ناوچەكەی گرتەوەو بە تایبەتی ئەو ستەمەی كە لە كورد كراوە لە لایەن وڵاتە زلهێزەكان و داگیركەرانی كوردستان، پێشمەرگە هەمیشە رۆڵی كاریگەری بینیووەو كوردستانی پاراستووە. مێژووی كورد چەندین شۆڕش و بەرخۆدانی بەخۆیەوە بینیوون كە پێشمەرگە قارەمانانە سەركەوتنی بەدەست هێناوەو توانیوویەتی، هەمیشە بە ورەو ئیرادەو باوەڕەوە، لەگەڵ هێزی پێشكەوتووی داگیركەراندا بجەنگێت و بە خۆشەویستیی نیشتمان و ئیرادەی خۆڕاگرەوە، كوردستان بپارێزێت. زۆرینەی هەرە زۆری ئەو شۆڕش و شەڕانەی رژێمی بەعس و داگیركەرانی كوردستان لەگەڵ كوردیان كردوون، بە سەركەوتنی پێشمەرگە كۆتاییان هاتووە.بۆیە پێشمەرگە بە گیانفیدایی و خوێنبەخشینی ئازادی و شكۆ و سەرفرازی بۆ گەل و نیشتیمانەكەیان بەدی دێنن ،بۆیە پێشمەرگەبوون گەورەترین شانازییە ..





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad