English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاجییەكی دیكەی ھەرێمی كوردستان لە مەككە كۆچی دوایی كرد
2019-08-10 [08:04 AM]

ZNA-هەولێر


حاجییەكی دیكەی ھەرێمی كوردستان لەكاتی جێبەجێكردنی فەریزەی حەج لە شاری مەككەی وڵاتی سعوودیە كۆچی دوایی كرد.

 

ئەمڕۆ شەممە 10ی 8ی 2019 پەیجی حەج و عومرەی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ دوای گەیشتن بە خاکی پیرۆزی عەرەفە، حاجیە مەعبوبە مستەفا عەبدولرەحمان لە تەمەنی 68 ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".

 

ئاماژە بەوەشكراوە: "کۆچکردو خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لەگەڵ کۆمپانیای هەواڵان بۆ حەجی ماڵی خوا گەشتی عەرەبستانی سعوودی ئەنجامدابوو".

ھەر ئەمساڵ لە 31/7/2019، حاجیەكی دیكە بە ناوی سرمێ رەمەزان یوسف خەڵکی زاخۆ لە مەككە کۆچی دوایی کرد.





ئەم هەواڵە 4786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad