English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ئه‌كسۆن مۆبیل روونكردنه‌وه‌ی دا
2019-08-10 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی نه‌وت له‌ باشوری وڵات، تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌كسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی له‌گفتوگۆدان.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ روونی كرده‌وه‌، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای پی بی به‌ریتانی و ئینی ئیتالی بۆ‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویسته‌ بۆ هه‌ردوو بۆڕی ده‌ریایی نه‌وتی له‌پێناو خستنه‌ گه‌ڕی و گواسته‌وه‌ی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی له‌ سیسته‌می هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشور، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به‌شێك له‌پرۆژه‌كانی باشوری عێراق نییه‌ كه‌ خه‌رجییه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی 30 ساڵدا 53 ملیار دۆلاره‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتی، ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌كسۆن مۆبیل نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای كۆتایی گفتوگۆكان یان وه‌لانانی ئه‌كسۆن مۆبیل له‌ پرۆژه‌كه‌ نییه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad