English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی داوای له‌ حاجیان كرد، "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" شكست پێبهێنن، به‌تاوانیش له‌قه‌له‌می دا
2019-08-10 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسه‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێبه‌رای باڵای ئێران ئیدانه‌ی پلانی ئه‌مه‌ریكای كرد كه‌ به‌پێی پلانه‌كه‌ كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كۆتایی پێ ده‌هێنێت، داوای له‌ حاجیان كرد، بۆ شكستپێهێنانی "گرێبه‌ستی سه‌ده‌"، به‌ شدارییه‌كی كارا بكه‌ن.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران به‌ بۆنه‌ی ساته‌وه‌ختی فه‌ریزه‌ی حه‌جی گه‌وره‌وه‌ په‌یامێکی ئاراسته‌ی حاجییه‌کان کرد.

له‌ په‌یامه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێراندا نووسراوه‌، "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" وه‌ک پڕۆژه‌ی ئه‌مریکی و زایۆنی بێگومان شکست ده‌هێنێت و پرسی فه‌ڵه‌ستین سه‌ره‌تای كاری هه‌موو ته‌وه‌ره‌ سیاسییه‌کانی موسڵمانانی جیهان ده‌بێت بۆیه‌ فێڵی گرێبه‌ستی سه‌ده‌ به‌ ئه‌مریکا و هاوبیره‌ خه‌یانه‌تکاره‌کانی پشتیوانی ده‌کرێت و زه‌مینه‌ی بۆ خۆش ده‌کرێت ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاوان و تاوانكاری ده‌رحه‌ق به‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.

ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ په‌یامه‌که‌یدا دووپاتیشی کرده‌وه‌، نوخبه‌کانی جیهانی ئیسلام ئێستا له‌ کاتی فه‌ریزه‌ی حه‌جی گه‌وره‌دا ئه‌رکێکی که‌وتۆته‌ سه‌ر شان و پێویسته‌ ئه‌م ئه‌زموون و وانه‌ به‌نرخانه‌ به‌ هیممه‌تی ئه‌وان بۆ گه‌لی موسڵمان و ڕای گشتی بگوازرێته‌وه‌.

 دوێنێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سعودیه‌ رایگه‌یاند ، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و (100) هه‌زار حاجى گه‌یشتوونه‌ته‌ (مینا ) و ( 100) هه‌زار حاجیش له‌ عه‌ره‌فاتن ، نزیكه‌ى (800) هه‌زار حاجیش بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ روو له‌ سنورى كێوى عه‌ڕه‌فه‌ بكه‌ن .

ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌موو حاجیان تاكو ئێواره‌ له‌ سنورى كێوى عه‌ڕه‌فه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و ، له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون ئه‌م شوێنه‌ جێدێڵن و روو له‌ موزده‌لیفه‌ ده‌كه‌ن و ، تاكو به‌ره‌به‌یانى سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كه‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه‌ ده‌مێننه‌وه‌ ئینجا ئه‌ڕكانى و واجباته‌كانى ترى حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

 

 





ئەم هەواڵە 2836جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad