ZNA- ھەولێر
لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی یەکەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی، یانەی وێستھام یونایتد میوانداری یانەی مانشستەر ستی کرد.
یانەی مانشستەرستی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ یانەی وێستھام یونایتد .
گۆڵەکانی یانەی مانشستەر ستی لە خولەکی ٢٥ لەلایەن گابرێل خیسۆس و لە خولەکەکانی ٥١ و ٧٥ و ٩١ لەلایەن رەحیم ستیرلینگ و لە خولەکی ٨٥ لەلایەن یاریزان سێرجیۆ ئەگوێڕۆ تۆمارکران .
بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپول پێشەنگی پریمەرلیگی گرت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7855جار خوێندراوەتەوە |