ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین تاهر یاسری رایگه‌یاند، هه‌زاران پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وای له‌خزمه‌ت لادراو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌كاتی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری موسڵ یاسری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگاری نهینهواو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان وتی، دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لهكارلادراوانمان ته‌واو كردوه، وتیشی، نزیكه‌ی 13 هه‌زار و 252 كارمه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خزمهتكهی خۆیان، له‌م ژماره‌یه‌ش 900 ئه‌فسه‌ری تێدایه.
باسی له‌وه‌ش كرد، راسته‌وخۆ دوای جه‌ژن فه‌رمانه‌كه‌یان ده‌رده‌چێت.
وه‌زیری ناخۆ باسی له‌وه كرد، دوای ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی به‌مدواییه له باشوری و رۆژئاوای موسڵ و جه‌زیره دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام درا، ره‌وشی ئاسایشی موسڵ سه‌قامگیره.
یاسری باسی له‌وه‌ش كرد، پلانێكی تۆكمه بۆ راپه‌ڕاندنی كاری وه‌زاره‌ت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ شكۆی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت.
RT
ئەم هەواڵە 7594جار خوێندراوەتەوە |