English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشده‌ر... له‌گوندێك هه‌ر ماڵێك 20 كیلۆی گۆشتی قوربانی به‌رده‌كه‌وێت
2019-08-11 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ گوندێكی پشده‌ر كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 356 خێزان، به‌كۆمه‌ڵ قوربانی ده‌كه‌ن، له‌ ئاكامدا له‌ بڕی گۆشتی كۆكراوه‌ هه‌رماڵێك 20 كیلۆی به‌ر ده‌كه‌وێت.

وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌، له‌ گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر، دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ جه‌ژنی قورباندا، قوربانیی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بڕه‌ گۆشتێكی یه‌كجار زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و دواتر به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ن.

خه‌ڵكی گونده‌كه‌ رایانگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه‌ 356 خێزانن و له‌ دوو هه‌زار كه‌س پێكدێت.

بۆ ئه‌مساڵیش، بڕی چوار هه‌زارو 200 كیلۆ گۆشتی سووری ئاژه‌ڵی قوربانیی كۆكراوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش گۆشتی قوربانی بە یەکسانی و بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان دابەش دەکرێت، هەندێ خێزان كه‌ لە 11 ئه‌ندام پێکهاتوون، زیاتر لە 20 کیلۆگرام گۆشتی قوربانیان به‌رده‌كه‌وێت.

K24





ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad