English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: کۆریای باکوور خوازیاری دەست‌پێکردنەوەی دانووستانەکانه
2019-08-11 [05:42 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە؛ کۆریای باکوور دەیەوێت دانوستانە هەڵپەسێردراوەکان دەستپێبکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە؛ نامەیەکی لەلایەن کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی باڵای کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە و کیم تیایدا رایگەیاندووە؛ پیۆنیانگ ئامادەیە گفتوگۆکان لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە دوای تەواوبوونی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور دەست پێبکات.

ترەمپ دەڵێت؛ کیم جۆنگ ئون داوای لێبووردنی لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان کردووە. کیم لە نامەکەدا نووسیویەتی؛ بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە مانۆری هاوبەشی سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشوور تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کردووە.





ئەم هەواڵە 5170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad