English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش: ھێرشێكی بەرفراوان دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزە كوردییەكان ئەنجام دەدەین
2019-08-12 [06:01 AM]

​ZNA – هەولێر


ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، گرتەیەكی ڤیدیۆیی رێكخراوی داعشی بڵاو كردووەتەوە، لەو گرتەیە چەند چەكدارێكی داعش باس لەوە دەكەن، لە سووریا ھێرشێكی بەرفراوان دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزە كوردییەكان ئەنجام دەدەن كە مەبەستیان ھەسەدەیە.

سەركردەیەكی داعش لەو گرتە ڤیدیۆیەدا هەڕەشەی ئەوە دەكات، شەڕی نێوان داعش و ھاوپەیمانی و ھاوبەشەكانیان بە دژوارترین شێوە دەستپێدەكات.

ھەروەھا هەر لەگرتە ڤیدیۆیەكە ژمارەیەك گەنج پیشان دەدرێن، كە كوردن و لەلایەن داعشەوە لەسێدارە دراون.

ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش دوای ئه‌وه‌ دێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاندبوو، داعش له‌ سووریا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ و پلاندانانه‌.

 





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad