English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی ھێزی دەریایاوانیی پاسداران: ئاسایشی گەرووی ھورموز بە ھەناردەكردنی نەوتی ئێرانەوە پەیوەستە
2019-08-12 [04:01 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران ئاسایشی كەنداو و گەرووی ھورموز بە ھەناردەكردنی نەوت لە ئێرانەوە دەبەستێتەوە و ھۆشداریش لە بوونی ھێزە بیانییەكان لە كەنداو دەدات.

عەلیرەزا تەتنگسیری فەرماندەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران بە ئەلمەیادینی راگەیاندووە، ئاسایشی گەرووی ھورموز و كەنداو پەیوەستە بە ھەناردەكردنی نەوتی ئێرانەوە و دەشڵێت، ئێران تا كاتێك ئاسایشی ئەو ناوچەیە دەپارێزێت كە بتوانێت نەوت ھەناردەی دەرەوە بكات.

فەرماندەی ھێزی دەریایی سپای پاسداران، ھۆشداریش دەداتە ئەمریكا و بەریتانیا لە ئەگەری بوونی ھێزەكانی ئیسراییل لە ئاوەكانی كەنداو و دەشڵێت، رێگە نادەن ئەمریكا لە رێگەی ھاوپەیمانەكانییەوە ئاسایشی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 3055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad