هەولێر _ ZNA
ڤیتامین بی یهكێكه لهو ڤیتامینانهی بۆ دروست بونی خانهی خرۆكهی سوور سوودی ههیه، بە کەم بوونەوەی ئەم ڤیتامیتە لە لەشدا مرۆڤ تووشی لەبیرچوونەوەو ماندوبوون و ھیلاکی بە روخساریەوە دیار دەبێت.
کەمی ڤیتامین بی ھۆکارە بۆ کەم خوێنی، کاتێک ھەستت بەو نیشانانە کرد پێوسیتە چارەسەر وەربگریت و سەردانی پزیشک بکەیت، چەند نیشانەیەک ئاماژەن بۆ کەم بوونەوەی ڤیتامین بی لە لەشدا ئەوانیش.
رووتانەوەی قژ بە شێوەیەکی زۆر.
ھەست کردن بە ماندوبوون و ھیلاکی زۆر.
رەنگ زەردی.
تەنگەنەفەسی.
لە بیرچوونەوەی زۆر.
دابەزینی کێشی لەش بەبێ ھیچ ھۆکار و نەخۆشییەک.
ئەم هەواڵە 9292جار خوێندراوەتەوە |