English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەشتیەكی جەنگی بەریتانیا بۆ پاراستنی كەشتیەكانیان دێتە كەنداو
2019-08-13 [07:01 AM]

ZNA- هەولێر


کەشتی جەنگی بەڕیتانیا کەنت بەرەو کەنداو بەڕێکەوت تاوەکو بەشدار بێت لەو ئەرکەدا کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات لە کەنداو و مەبەست لێی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا.

ئەم هەنگاوەی بەڕیتانیا دوای ئەوە دێت كە ئێران ماوەی رابردوو لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەڕیتانیادا گرت، دواتر لە چواری مانگی تەمووزدا، هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا دوای ئەوەی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕەوانەکردنی سوتەمەنی بۆ سوریا تاوانباریان کرد.

سەرکردەی کەشتیە جەنگییە بەڕیتانیەکە ئاندی براون گوتی " هێشتا لە کەنداو بیر لەوە دەکەینەوە چۆن گرژییەکان کەم بکەینەوە."

ئەو دەشڵێت " بەڵام ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەکان، لەبەر ئەمەشە ئەم ئەرکە دەکرێت."

 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad