English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەولەمەنترین پیاوی جیھان رۆژانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات
2019-08-13 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی به‌م دواییانه‌ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانه‌كانی جیهانی پۆلێن كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "خاوه‌نی زنجیره‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (واڵمارت) له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهانن".

ئاژانسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن راپۆرته‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا 39 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 191 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".

بلۆمبێرگ ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن‌ له‌ رۆژێكدا 100 ملیۆن دۆلار، 4 ملیۆن دۆلار له‌ كاتژمێرێكدا، 70 هه‌زار دۆلار له‌ خوله‌كێكدا زیاد ده‌كات".

واڵمارت، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ و گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانه‌ له‌ رووی داهاته‌وه‌، یه‌كه‌م بازاڕگه‌ی خێزانه‌كه‌ ساڵی 1968 له‌سه‌ر ده‌ستی سام واڵتۆن كراوه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad