English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆنگ کۆنگ ... گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێدەکه‌نه‌وه‌
2019-08-14 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای پێکدادانەکانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا خشتەی سەدان گەشتی ئاسمانی ڕاگیرابوون، ئه‌مڕۆ فرۆكه‌خانه‌كه‌ دەستی بە گەشتە ئاسمانییەکانی کردەوە.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ دوێنێ سێشەممە باسیان له‌وه‌ كرد، دوای ئەوەی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێنا، ئەرکەکانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار لەکارکەوتوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆماری چین هەندێک لە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کرد بەوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی مەترسیدار بۆ هێرشکردنە سەر پۆلیس به‌كار ده‌هێنن.

ئەم خۆپیشاندانانەی هۆنگ کۆنگ یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان کە ڕووبەڕووی سەرۆکی چین شی جین پینگ بووه‌تەوە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2012 دا بووە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

هەندێک لە شارەزایانی یاسایی لە هۆنگ کۆنگ دەڵێن، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، پێدەچێت پەکین ڕێگە بۆ بەکارهێنانی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خۆشبکات.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad