English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی سوریا به‌ ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خان شیخۆن له‌ ئدلیب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
2019-08-14 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی خان شیخۆنی سه‌ر به‌پارێزگای ئدلیب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی فه‌رمی ئاشكرایان كرد، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌ پشتیوانی روسیا چه‌ند پێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌ رۆژئاوای خان شیخۆن كۆنترۆل كرد، فه‌رمانده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن وتی، شارۆچكه‌كه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆلی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌، له‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌.

رامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وتی، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی حكومه‌ت چوار كیلۆمه‌تر له‌ خان شیخۆنه‌وه‌ دووره‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad