English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ھاوسەر دوای ١٦ ساڵ چاوەڕوانی منداڵێکیان دەبێت 
2019-08-14 [11:48 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای ١٦ ساڵ چاوەڕوانی دایک و باوکێک لە سلێمانی دەبنە خاوەنی منداڵێک. باوکی منداڵەکە بۆ رووداو دەڵێت: ناوی منداڵەکەمان ناوە زەمەن، چونکە ''زەمەنێکە'' چاوەڕوانین.


ئەو منداڵە شەوی رابردوو (سێشەممە ١٣-٨-٢٠١٩) لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی لەدایکبووە و منداڵەکەش کچە. باوکی زەمەن دەڵێت: تەندروستی کچەکەم زۆر باشە و ھەرگیز باوەڕناکەم خوای گەورە ئەم دیارە بەنرخەی پێبەخشیوین.

گۆران فەریق، باوکی زەمەن  رایگەیاند: "ھەستێکی زۆر خۆشم ھەیە کە دوای ١٦ ساڵ بووم بە خاوەنی منداڵ، ھیچ شتێک لەوە دڵخۆشترم ناکات کە ئێستا دەتوانم منداڵی خۆم لە باوەشبگرم و تێر ماچی بکەم".

گۆران فەریق لە گوندێ داربەڕوولە سنووری پارێزگای سلێمانی دادەنیشێت و دەشڵێت: "ناوی کچەکەمان ناو ناوە زەمەن، چونکە زەمەنێکە چاوەڕوانی ھاتنەدونیای منداڵمان دەکرد و ئێستا کە خوای گەورە ئەو منداڵەی پێبەخشیون زۆر دڵخۆش و شادوومانم و ئامادەم ھەرچییم ھەیە بیبەخشم، بۆ ئەوەی منداڵەکەم دڵخۆشبێت".

بەگوتەی باوکی منداڵەکە، شەوی رابردوو دایکی لە خۆشیدا خەوی لێنەکەوتووە. ئاشنا محەممەد، دایکی زەمەن بە رووداوی راگەیاند: "ئێستا من دڵخۆشترین کەسم و ھیچ شتێک لەوە خۆشترنییە خاوەنی کچێکم، من ١٦ ساڵە تامەزرۆی منداڵێک بوو، سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ ھاوژینەکەیشم کە دوای ١٦ ساڵ ئێستاش ھەر لەگەڵمە".

دایکی زەمەن دەشڵێت: "لەگەڵ کچەکەم لە نەخۆشخانەم و دوای ماوەیەکی دیکە دەگەڕێینەوە ماڵەوە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لەمەودوا کاتەکانمان بۆ گەورەکردنی کچەکەم بە باشترین شێوە تەرخان دەکەین". 

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad