English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغێكی دیكه‌ی پاشه‌كشه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راوێژ به‌ خامه‌نه‌ئی ده‌كرێت
2019-08-14 [02:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری وزەی ئەتۆمیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەم زووانە هەنگاوی سێهەم بۆ کەم کردنەوەی پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ده‌نێن و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕاوێژ بە ڕێبەری باڵای وڵاتەکەیان دەکەن.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سکرتێری وزەی ئەتۆمیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند قۆناغی سێەمی کەمکردنەوەی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی چوار کۆ یەک دەست پێدەکات و بەو مەبەستەش ڕاوێژ بە ئایەتوڵڵا خامه‌نەئی ڕێبەری باڵای ئێران دەکەن.

ساڵحی ئاماژەی بە خەمساردیی وڵاتانی دیکەی واژۆکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد کە پاش کشانەوەی ئەمریکا و یەک ساڵ پشوودرێژیی ئێران هیچ هەنگاوێکیان بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئێران هەڵنەگرت و سەرەڕای ئەوەی ئێران لە دوو قۆناغی ڕابردوودا دەرفەتی دوو مانگەی بە وڵاتانی ئەورووپی دا بەڵام دیسان هیچ هەنگاوێکی کردارییان هەڵنەگرت بۆیە ئەگەر تا ماوەی دیاریکراو کارێکی ئاشکرا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی ئێران نەکرێت ئەوا هەنگاوی سێهەم بە بڕشتەوە هەڵدەگیرێت.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد کە ئێستا لە هەلومەرجێکدا نییە بتوانێت لەبارەی چەند و چوونی هەنگاوی سێهەمەوە باس بکات بەڵام هەرچی بێت ڕاوێژ بە ڕێبەری باڵای ئێران دەکرێت و هەموو ڕەهەندەکان لەبەرچاو دەگیرێن.

یەک ساڵ پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە بەرجام، ئێران وەک دەرفەت لە دوو قۆناغی دوو مانگەدا دەرفەتی بە وڵاتانی دیکەی واژۆکاری بەرجام دا کە دژ بە کشانەوەی نایاساییی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە هەڵوێست وەربگرن و لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی ئێران هەنگاوێکی کرداری هەڵبگرن بەڵام ئەوەی دیارە ئەورووپا تا ئەم کاتەش جگە لە هەڵوێستی زارەکی هیچ هەنگاوێکی کرداریی هەڵنەگرتووە و ئەگەر تا دەرفەتی دیاریکراو جووڵەیێک ڕوو نەدا ئەوا ئێران قۆناغی سێهەمی کەم کردنەوەی پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لای خۆیه‌وه‌ سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی رایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی دووهەمین ماوەی مۆڵەتی ٦٠ رۆژیی کە دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هەنگاوی سێهەم دەنێن.

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2782جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad