ZNA - تاران
کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو.
کۆنگره‌ی رۆژنامهوانییەکە به ئاماده‌بوونی عەلیڕەزا تابێش به‌رپرسی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان و موحسین ده‌لیلی"، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فیستیڤاڵ، له هۆڵی عه‌باس کیارۆسته‌می له باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
عەلیڕەزا تابێش رایگەیاند: که‌متر لە که‌سێک له کۆمه‌ڵگای سینه‌ماییدا ده‌توانێت په‌یدا بێت که پێویستی و گرینگی و پێداویستیی دابینکردنی گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندییه‌کانی پیشه‌ی سینه‌ما، به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی نوێی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، چ له لایه‌نی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له بواری ته‌کنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازیی وێنه هاتۆته ئاراوه و چ له روانگه‌ی بارودۆخی ئابووری و سیاسی زاڵدا نکۆڵی لێ بکات، به‌ڵام ره‌نگه که‌متر که‌سێک پێی وابوو یه‌که‌مین ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانکارییانه، له رێگای روانگه نوێیه‌کان و به ته‌وه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی و دوابه‌دوای ئه‌ودا دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵاندا ببینین.
گوتیشی: شانازییه ئه‌وه رابگه‌یه‌نم، ئه‌م خوله له فیستیڤاڵ، له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ده‌توانێت خاڵی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه و پێوه‌ری هاتنه ئارای گۆڕانکاری له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بێت و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییه که له درێژه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌م، به هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵه چاکسازی و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ـ هونه‌ری سینه‌مای وڵاتی ئێران، له پێگه‌ی یه‌ک په‌یکه‌ردا و به سه‌رکردایه‌تییه‌کی رێکوپێک و پته‌و پێی گه‌یشتووه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێ ئه‌مه ته‌نیا به ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی به‌شێک، یان رێکخراوه‌یه‌ک، چ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ به‌شی بەڕێوبردنی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵه‌که بزانرێت. به‌ڵکوو ده‌بێ ئه‌م گۆڕانکارییه، به هۆی پێگه‌یشتوویی کۆمه‌ڵگای هونه‌رمه‌ندان، گۆڕینی تێڕوانین له ئاسته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتگیری سینه‌مایی وڵات، به تایبه‌ت خودی سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی و گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر ئولگووی به‌کارهێنانی فه‌رهه‌نگی له وڵات‌دا بزانرێت.
تابێش هه‌روه‌ها گوتی: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به لایه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ که که‌م تا زۆر فه‌رامۆش کرابوو، دیسان زیندوو بۆته‌وه. ئێمه به دابین کردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشت کردنی بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و پێناسه کردنی خزمه‌ت گه‌لی نوێ بۆ میوانانهکانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵمان داوه پیشه‌ی وێنه له بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا له که‌شوهه‌وای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیسان پێناسه بکه‌ینه‌وه. ئه‌م دووپاته پێناسه‌کردنه، به‌پێی روانگه‌کانی بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌ی هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌نجام دراوه و به بۆچوونی ئێمه، به له‌به‌ر چاو گرتنی زمانی هاوبه‌شی وێنه له نێو منداڵانی هه‌موو دونیا، ده‌توانێت ئاسۆیه‌کی نوێ بخاته به‌ر ده‌م سینه‌مای وڵاتی ئێرانه‌وه. ئاسۆیه‌ک که ئاماده‌بوونی فیستیڤاڵ ته‌نیا به‌شێک له‌وه و ئامانجه‌که‌ی به‌شدارییه‌کی هه‌مه لایه‌نه له جه‌سته‌ی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. ئه‌م رووداوه دێته ئاراوه و به پشت به‌ستن به هێزی ناوخۆیی و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی و داهێنان به تایبه‌ت له بواره جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له ئێران، خاوه‌نی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیین که له که‌متر وڵاتێک ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی بدۆزرێته‌وه.
سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئابی 2019ی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا لە ئیسفەهان لە ئێران بەڕێوەدەچێت.
مەنووچێهر جیهانی
ئەم هەواڵە 7999جار خوێندراوەتەوە |