English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم کاتانەدا خواردنی قاوە زیانی دەبێت
2019-08-13 [11:11 AM]

هەولێر _ ZNA


 

 

پسپۆڕان جەختدەکەنەوە زۆر خواردنی قاوە زیان بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت، ‎توێژینه‌وەیەک کە له‌ زانكۆی گلیف له‌ كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریخستووه‌ گه‌ر قاوه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێته‌وه‌ سوده‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ زیان به‌ جۆرێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات.

 

 

 

پسپۆڕه‌كان پێیان باشە پاش خواردنی ژه‌مێكی چه‌ور ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ش دوای ئه‌و ژه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك زیاد ده‌بێت.

 

 

 

‎لەبەر ئەم هۆكارە ‎پزیشكە كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌دوای ژه‌مه‌كانی نانخواردن ڕاسته‌وخۆ قاوه‌ نه‌خورێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ش بڕی ئه‌و قاوه‌یه‌یه‌ ده‌خورێته‌وه‌ له‌ سێ كوپ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوده‌كانی نه‌گۆڕێت بۆ زیان.





ئەم هەواڵە 3133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad