English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی رێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر
تەقینەوەی چەک و تەقەمەنی لە بنکەی سەقەری سەر بە حەشدی شەعبی
2019-08-15 [06:55 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد رەزا ئال حەیدەر سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەم‌نزیکانە بڕیار لە چەندین رێوشوێنی نوێ، بۆ پاراستنی سەروەریی ئاسمانی و جووڵەی فڕۆکەکانی سەربازی دەدرێت.

ئال حەیدەر گووتیشی، پێدەچێت تەقینەوەی سەربازگە و جبەخانەی سەقەری بەغداش لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییەوە بووبێت.

هەروەها داوای لە هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی کرد، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ببەنە دەرەوەی شارەکان.

دوای تەقینەوەی کۆگای چەک و جبەخانەی سەقەر لە بەغدا وا بڵاوکرایەوە کە ئەم کۆگایە چەک و تەقەمەنیی ئێرانیی بە ئەمانەت لای حەشدی شەعبیی تێدا هەڵگیراوە و لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیلەوە بۆمباباران کراوە.





ئەم هەواڵە 3019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad