English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرش دەكاتە سەر حەشدی شەعبی
2019-08-17 [06:25 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشكرای دەكات، لە شارەدێ ریاز  كە سەر بەقەزای حەویجەیە، داعش هێرشی كردووەتە سەر حەشدی شەعبی ، وەزارەتی بەرگری عێراقیش دەڵێت لەدوای شەڕی باغۆز ئەو داعشانە هاتوونەتە عێراق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شارەدێی ریازی سەربە قەزای حەویجە.

میدیای حەشدی شەعبیش بڵاویکردەوە، بەرپەچی هێرشەکە دراوەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکیش تەقێنراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرایکردووە، به‌شێک لە چه‌كدارانی داعش دوای شه‌ڕی باغۆز، هاتوونه‌ته‌ عێراق و توانیویانه‌ له‌ ناو هاووڵاتییان دا خۆیان حه‌شار بده‌ن.

 





ئەم هەواڵە 8149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad