English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا دەیەوێت لەگەڵ تاڵیبان بگاتە ڕێككەوتن
2019-08-17 [06:49 AM]

​ZNA- هەولێر


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیێنێت،  دەیانەوێت لەگەڵ ئەفغانستان لەبارەی تاڵیبانەوە بگەنە رێککەوتن، رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبانیش دەبێتە هۆی کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەنجامدا و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش لە توویتێکدا باسی لەوە کرد، دەیانەوێت لەگەڵ ئەفغانستان لەبارەی تاڵیبانەوە بگەنە رێککەوتن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، زاڵمای خەلیلزاد، نووێنەری تایبەتی رێککەوتنی ئەفغانستان و جینا هاسپل بەڕێوبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا بەشداربوون.

رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان بە ئەگەرێکی زۆر دەبێتە هۆی کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کۆتایی بە درێژترین ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی دەهێنێت.

ترەمپ لە توویتەکەیدا نووسیویەتی، زۆرێک لەو لایەنانەی لە ماوەی 19 ساڵدا لە بەرەی دژی شەڕبوون دەیانەوێت رێککەوتن بکەن. 

لە ساڵی 2001 ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵیبان هێنا، بەڵام لەو کاتەوە تووندوتیژی لەو وڵاتە بەردەوامە و دەیان هەزار کەس کوژراون، هەروەها هەزاران سەربازی ئەمەریكا كوژراون لەو ووڵاتە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad