English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆتینیۆ بووه‌ یاریزانی بایرن میونشن
2019-08-17 [07:01 AM]

ZNA- ھەولێر


یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ فلیپی كۆتینیۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌ی خواستن راگه‌یاند.

بایرن میونشن له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆ ماوه‌ی ساڵێك گرێبه‌ستی به‌شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ كۆتینیۆ كردووه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رپشكبوونی له‌ گرێبه‌ستكردنی یه‌كجاره‌كی له‌گه‌ڵیدا.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی بایرن میونشندا هاتووه‌ "كۆتینیۆ له‌م رۆژانه‌دا ده‌گاته‌ شاری میونشن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی بۆ ئه‌نجام بدرێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات".

ماڵپه‌ڕی یانه‌ باڤارییه‌كه‌، لێدوانی ساڵح حه‌میدۆڤیچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت "من و كارلهاینز رۆمه‌نیگه‌ له‌باره‌ی كۆتینیۆوه‌ دانوستانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسا كرد و سوپاسی هه‌ڵوێستیان ده‌كه‌ین".

ساڵح ده‌شڵێت "ده‌توانم بڵێم ته‌نیا پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان ماون، ئێمه‌ دڵخۆشین به‌ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌م یاریزانه‌".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 7765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad