English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گونجاوترین کات بۆ خواردنی میوە
2019-08-14 [12:33 PM]

هەولێر _ ZNA


 

باشترین کات بۆ خوردنی میوە بۆ ئەوەی سوودەکانی بگات بە لەش و تەواوی ریشاڵ و ڤیتامینەکان دابین بکات، پێویستە گرنگی بە کاتەکان بدرێت و بزانرێت چ کاتێک میوە دەخورێت.

لە نوێترین توێژینەوەی پزیشکی دەرکەوتووە، باشترین کات بۆ خواردنی میوە ئەم کاتانەیە، خواردنی میوە لەو کاتانەدا تەواوی سوودەکانی بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت.

لە بەیانی بەر لە ھەر شتێکی تر و لەسەر گەدەی بەتاڵ، میوە بخۆ یارمەتی مژینی خۆراک لەناو لەش دەدات، گەدەش بە ئاسانی ھەرسی ئەو میوە دەکات کە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت.

وا باشترە کە راستەوخۆ دوای خواردن میوە بخۆیت و ئەوەش بۆ لەش سوودی ھەیە.

بەر لە نووستن ئەگەر ھەستت بە برسێتی کرد ئەوە ئەو جۆرە میوانە بخۆ کە سوودیان لێ وەردەگریت وەک سێو و مۆز و کیوی کە مادەکانی سیرۆتۆنینی سروشتی و میلاتۆنین و ترپتۆفانیان تیادایە، یاریدەرن بۆ خەوتن و بەسەربردنی خەوێکی خۆش، ھەروەھا پێویستە لەو کاتانە خۆت لە خواردنی مانگۆ و ترێ بەدوور بگریت، چونکە مێشک چالاک دەکەن و خەو دەزڕێنن.





ئەم هەواڵە 2875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad