English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌ك: 35 ملیار دۆلاری سوری به‌ قاچاخ چووه‌ته‌ چوار وڵات
2019-08-17 [12:22 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامه‌ی تشرینی حكومه‌تی سوریا باسی له‌وه‌ كردوه‌، رێژه‌ی به‌قاچاخبردنی داهاتی وڵاته‌كه‌ی له‌ میاتی ساڵه‌كانی شه‌ڕ به‌رز بووه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌یه‌كی تۆمار كردوه‌ پێشتر وڵاته‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌پێی ئه‌و مه‌زه‌ندانه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌، 35 ملیار دۆلار ته‌نها له‌ چوار وڵاته‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دادی رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو 96 دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی داهات تۆمار كراوه‌، به‌ڵام شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 15 داوای یاسایی تۆمار كراوه‌.

دادوه‌ری دارایی له‌ دیمه‌شق ئه‌حمه‌د به‌للوق به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌های به‌قاچاخبردنی داهاته‌كان له‌ هه‌ندێك له‌م دۆسیانه‌ ده‌گاته‌ 200 بۆ 300 ملیۆن لیره‌.

ره‌شا سیرۆب توێژه‌ری ئابووری وتی، مه‌زه‌نده‌كردنی ئه‌و سه‌رمایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوریا قورسه‌، به‌تایبه‌ت به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌زگا بانكییه‌كان دانراوه‌ كه‌ كۆت و به‌ندی نهێنی بانكی له‌سه‌ره‌.

سیرۆب باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌توانرێت له‌كاتی وه‌به‌رهێنان باسی هه‌ندێك له‌ ژماره‌ بكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك وڵات باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ سورییه‌كان روویان تێكردوه‌ و داهاته‌كانی خۆیان بردووه‌ته‌ ئه‌وێ وه‌كو میسر و توركیا و لوبنان و ئوردن.

سیرۆب ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، وه‌به‌رهێنانی بزنسمان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ سوورییه‌كان له‌ میسر له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه‌ به‌ 23 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

له‌ ئوردن سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا سوورییه‌كان كه‌ ژماره‌یان چوار هه‌زار كۆمپانیایه‌، 310 ملیاری دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌، له‌ توركیا ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له‌لایه‌ن سورییه‌كانه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیار و نیوه‌.

له‌ لبنانیش ته‌نها داهاتی كاش لایه‌ن سورییه‌كان له‌ بانكه‌كان دانراوه‌ و وه‌به‌رهێنان نییه‌، ئه‌و داهاته‌ش له‌ بانكه‌كانی لوبنان به‌ 10 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.

سیرۆب روونی كرده‌وه‌، له‌ ساڵی 2012 زۆرترین داهاتی سوری چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2013 تاكو 2016 هه‌ندێك سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، جارێكی دیكه‌ له‌ 2017 ئاستی به‌قاچاخبردنی داهات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا به‌رزبووه‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌كانی ئابووری به‌ هه‌ند وه‌ربگرین، ئه‌وا ئه‌و داهاته‌ی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی سوریا زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 5191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad