هەولێر – ZNA
گۆرانیبێژی ئەمریکی، مایلی سایرس، کلیپیکی نوێی بەناوی Slide Away بۆ هەوادارانی بڵاودەکاتەوە.
گۆرانییەکە لە جۆری گۆرانییە خەمناکەکانە و بڵاوکردنەوەی لە دوای جیابوونەوەی دێت لە کریس هیمسوورس.
لەم بەرهەمەدا سایرس باس لە جیابوونەوەی نێوان دوو خۆشەویست دەکات و بەشێکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.
سایرس و هیمسوورس لە دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ ژیانی هاوژینیان پێکهێنا، بڕیاریاندا جیاببنەوە.
ئەم هەواڵە 8539جار خوێندراوەتەوە |