English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيدليب.. هێرشی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده‌ قوربانی
2019-08-17 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شەممە ڕێکخراوێکی چاودێریکردنی شەڕ و چاڵاکوانانی سوریا ڕایانگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا هێرشە ئاسمانییەکان زیاتر لە 24 کەسیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کوشتووە، لە ناویاندا 11 منداڵیش هه‌یه‌.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا ڕادەگەیەنێت سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە حه‌وت کەس لە گوندی دێرئەلشەرقی کوژراون.

رێکخراوەکە دەشڵێت بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی هەینیش لە گوندی ئەلحەساس 13 کەس کوژران، لە ناویاندا ژنێکی دووگیان و کۆرپەلەکەشی کە هێشتا لە دایک نەبوبو.

ڕامی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا وتی، پێدەچێت مەبەستی حکومەت ئەوە بێت فشار بۆ خەڵکە سڤیلییەکە ببات تا ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن کە بووه‌تە شوێنی سه‌ربازی لەو کاتەوەی پێکدادانەکان لە کۆتایی مانگی چواره‌وە سەریان هەڵدایەوە.

لای خۆیه‌وه‌ بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆردومانی گوندی حاس-یان کردووە کە دەکەوێتە چوارچێوەی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب.

بە گوتەی مستەفا حاج یوسف، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا ١٣ کەس کوژراون کە ئافرەتێکی دووگیانیشیان لەنێودایە و ٢٠ دیکەش برینداربوونە.

 

 





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad