English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
2019-08-18 [05:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هۆشیاریى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند بەمەبەستى تاوتوێکردنى چەند پرسێکى گرنگ بڕیارە بەمنزیکانە شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى وەزارەتى بەرگرى عێراق بکات.

 

لیوا بابەکر فەقێ بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هۆشیاریى وەزارەتى پێشمەرگە  رایگەیاند: " بەمەبەستى تاوتوێکردنى چەند پرسێکى گرنگ لەوانەش بابەتى بودجە و مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە و دۆخى ئەمنى ناوچە دابڕێنراوەکانى هەرێمى کوردستان و جمووجۆڵى چەکدارانى رێکخراوى تیرۆریستى داعش لەوناوچانە کەبە هێڵى تەماس دادەنرێت، بڕیارە شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە داوى کۆتایى هاتنى پشووەکانى جەژن سەردانى وەزارەتى بەرگرى عێراق بکەن".

 

ناوبراو راشیگەیاند: " شاندە باڵاکەى وەزارەتى پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانى باڵا لەوەزارەتى بەرگرى عێراق بابەتى هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕى زانیارى سەربازى نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنیەى کە لە ناوچە کوردستانییەکاندا دروستبووە".

 

بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هۆشیاریى وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لەماوەى ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگرى عێراق ئەنجامدراوە بەڵام تا ئێستا چەند بابەتێک بە هەڵپەسێردراوى ماونەتەوە بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ حکوومەتى ناوەند بگەینە رێگە چارەیەک بۆ تەواوى کێشەکان، یەکێک لەوکێشانەش پێشمەرگە بریندارەکانى شەڕى داعشن کە ئێمە داوامان کردووە هەمان مافى بریندارانى هێزەکانى سوپاى عێراقیان پێبدرێت".





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad