English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەچەند رێگایەکی تەندروست کێشی لەشت دابەزێنە
2019-08-18 [12:16 PM]

هەولێر _ ZNA



زۆرکات بە مەبەستی دابەزینی کێشی جەستە پەنا بۆ چەند رێگایەکی نا تەندروست دەبرێت، کە رەنگە کاریگەری خراپ لەسەر کەسەکە بەجێبهێڵێت، یان دوای تێپەڕبونی ماوەیەکی کەم کەسەکە دووبارە کێشی جەستەی زیاد بکات، باشتر وایە کە رێگای سروشتی بەکاربهێنیت بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی جەستەت:



١- سەوزەواتەکان زیاتر بخۆ، کە لە هەر ژەمێکدا %٥٠ لە سەوزە پێکهاتبێت، ئەمە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەت.

٢- خواردنی بەیانیان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، هەوڵ بدە لە بەیانیاندا بڕی ٤٠٠ کالۆری بخۆیت، ئەو خواردنانە بخۆ کە پڕۆتینی تێدایە وەکو (هێلکە، ماستی بێ چەوری، بندق، گوێز، بادەم) وە خواردنە ریشاڵیەکان وەکو (سەوزە و میوە.).

٣- دوور بکەوە لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانەی کە سوێرن و رێژەیەکی بەرزی سودیۆمیان لە خۆ گرتووە.

٤- قاوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش بەتایبەتی لە بەیانیاندا، هەروەها خواردنی چا سوودێکی زۆری هەیە.
 

٥- خواردنی شەکری سپی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

٧- خواردنی بیبەری توون دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری لەش و هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێس.

٨- بەلانی کەم رۆژانە ٧-٨ کاتژمێر بخەوە.

٩- پیاسەکردن یارمەتیدەرێکی باشە و هەوڵ بدە رۆژانە ٣٠ خولەک بە پێ ببڕیت.

١٠- نەخواردنی ژەمەکان نابێتە هۆی دابەزاندنی کێش و مانەوەت بۆ ماوەیەکی زۆر بە برسێتی زیانی بۆ گەدەت هەیە، بۆیە ژەمەکان لە کاتی خۆیدا بخۆ بەڵام خواردنی تەندروست و کەم چەوری بخۆ.
 

١١- برێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە و هەروەها ئەو جۆرە میوانە بخۆ کە برێکی زۆر ئاویان لە خۆ گرتووە وەکو (تەماتە، شوتی، ترێ، خەیار، ئەنەناس)

١٢- وەرزشکردن و بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە هۆی سوتاندنی کالۆری جەستە و دابەزاندنی کێش.

 





ئەم هەواڵە 2800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad