English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران مووشه‌كێكی نوێ هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی بۆ دروست بووه‌
2019-08-18 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نهێنی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئێران ئاماده‌باشی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو مووشه‌كێكی نوێ هه‌ڵبدات.

تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه‌ كرد، سه‌ره‌ڕای دڵنیایی ئێران كه‌وا هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ بۆ بواری سه‌ربازی نییه‌، ته‌نها مانگێكی ده‌ستكرد ده‌گه‌یه‌نێته‌ خولگه‌ی خۆی، به‌ڵام واشنتۆن پێی وایه‌ ئێران په‌ره‌پێدانی به‌نامه‌ی بالیستی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێی بۆچوونی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئێران به‌ هه‌مان ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ كار ده‌كات كه‌ بۆ مووشه‌كی بالیستی به‌كار دێت، ره‌نگه‌ رۆژێك بێت ئه‌مه‌ریكا بكاته‌ ئامانج.

دوو به‌رپرسی به‌رگری و هه‌واڵگری به‌ ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندوه‌، ئێران كار له‌سه‌ر وردی و بواری دووری مووشه‌كه‌كانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ داهاتوودا له‌ دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كار بهێنێت.

سی ئێن ئێن جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌، ئه‌و وێنانه‌ی له‌ رێكخراوی Planet Labs و په‌یمانگای میدلبری بۆ توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مۆنتێری به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ له‌و ناوچانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ی لێ هه‌یه‌، چاڵاكی چڕ ئه‌نجام ده‌درێـت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێل و كامیۆنی گه‌وره‌ی ده‌ریایی هاتوچۆی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، پێده‌چێت به‌شه‌كانی مووشه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبێت.





ئەم هەواڵە 4330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad