English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتوەكان: نیوەی زیندانیانی سیاسی ئێران كوردن
جاوید رەحمان رێپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
2019-08-18 [11:45 AM]

ZNA - هەولێر


نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت، کە لە ئێران گۆشار دەخرێتە سەر کەمینەکان و ئاشکراشیدەکات، نیوەی زیندانیانی سیاسیی ئەم وڵاتە کوردن.

جاوید رەحمان، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، سەبارەت بە دۆخی كورد لەم وڵاتەدا ئەوەی رایگەیاندووە كە لە پارێزگا كوردنشیینەكانی ئێران لەوانە ورمێ، سنە، كرماشان، خزمەتگوزاری و بەرەوپێشچون نییە و رێژەیەكی گەورەی بێكاری لەم ناوچانە هەیە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو، كوردەكانی ئێران كە ژمارەیان لەنێوان 8 بۆ 10 ملیۆندایە، رێگەیان پێ نادرێت پۆستی باڵا وەربگرن و زمانی كوردیش لە خوێندنەگان بەڕەسمی ناخوێنرێت و تەنها لەلایەن گروپە ناحكومییەكانەوە دەوترێتەوە.

راپۆرتەكەی جاوید ئاشكرایكردوە كە نزیكەی نیوەی كۆی گشتیی زیندانیانی یاسی لە ئێران كوردن كە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت.

 





ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad