English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ ده‌یه‌وێت دوورگه‌ی گرینلاند بكڕێت
2019-08-18 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


حكومه‌تی دوورگه‌ی گرینلاندی سه‌ر به‌ دانیمارك رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی ده‌كات به‌ڵام دوورگه‌كه‌ بۆ فرۆشتن نییه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی حكومه‌تی گرینلاند له‌ به‌رامبه‌ر وته‌یه‌كی دۆناڵد تۆامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو‌ ئه‌گه‌ری كڕینی دوورگه‌كه‌ له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و دوورگه‌یه‌ش دانیمارك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی دانیمارك لارس راسمۆسین وتی، وته‌كه‌ی ترامپ نوكته‌یه‌كه‌ له‌ درۆی یه‌كی نیسان ده‌چێت.

ترامپ نیازی وایه‌ له‌ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو سه‌ردانی دانیمارك بكات، له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ی ترامپ داوای له‌ راوێژكارانی كردوه‌ بیرۆكه‌ی كڕینی گرینلاند تاوتوێ بكه‌ن كه‌ به‌راستی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له‌وێ جێگیر كراوه‌.

گرینلاند گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهانه‌، رووبه‌ره‌كه‌ی دوو ملیۆن كیلۆمه‌تره‌، سیستمه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌ژێر سه‌روه‌ری دانیمارك حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌یه‌.

 

BBC





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad