English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورێك دایكه‌ ته‌مه‌ن پةنجا ساڵیه‌كه‌ی خنكاند
2019-08-18 [12:01 PM]

ZNA-هه‌ولێر


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ئافره‌تێكى  خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانە خنكێندرا 


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگه‌یاندووه‌  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەرمی ئافره‌تێكى  تەمەن 50  ساڵان لە شارەکی نۆکانی کرماشان لە نێو تەلیسێکدا دۆزرایەوە.

محەمەدرەزا ئامووی، جێگری فەرماندهی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لەمبارە بە هەواڵدەری فارسی ڕاگەیاندووە کە ئەو ئافره‌ته‌  نزیکەی 50  ساڵانە و بە دەستی کورە 20  ساڵانەکەی خنكێندراوه‌ 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى  مرۆڤ ده‌شڵێت بکووژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و ڕایگەیاندووە کە دایکی خنکاندووە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویە کە توشبووی مادە هۆشبەرەکانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایکی کێشەی بووە و لە ئاکامدا دایکی خنکاندووە.





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad