English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوای دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن
پەرلەمانی بەریتانیا
2019-08-18 [01:09 AM]

ZNA - هەولێر


١٠٠ پەرلەمانتاری بەریتانیا داوا لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن، بە پەلە بابەتی دەرچوونی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپا یەکلایی بکاتەوە.

ئەم ١٠٠ پەرلەمانتارە، لە نامەیەکدا بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، داوا دەکەن کۆتایی بە پشووی پەرلەمان بهێنرێت و بە پەلە کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، وڵاتەکەیان لە لێواری قەیرانی ئابووری دایە و خەریکە بەبێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە.

لە کاتێکدا ٣١ی تشرینی یەکەم، دوا وادەی دەرچوونی ئەم وڵاتەیە لە یەکێتی ئەوروپایە، سێی ئەیلول پشووی هاوینەی پەرلەمانی بەریتانیا کۆتایی دێت.





ئەم هەواڵە 2404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad