English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌توركیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌
2019-08-19 [05:47 AM]

ZNA – هه‌ولێر


حكوومەتی توركیا بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە تیرۆر ھاوسەرۆكی شارەوانییەكانی دیاربەكر و وان و مێردینی لە كار دوور خستەوە".

عەدنان سەلجوق میزراقلی، ھاوسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر رایگەیاند "لابردنی سەرۆك شارەوانییەكان، كودەتایەكە بەسەر ھەدەپە و شارەوانییەكان و ئیرادەی خەڵك، چونكە گەل ئێمەی ھەڵبژاردووە و دەنگی پێداوین، كەچی حكوومەتی توركیا و ئاكپارتی بە بیانووی جیاواز ئیرادەی گەل پێشێل دەكات".

 هاوكات  بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بە بیانووی ئەندامێتییان لە پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، ھەریەك لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، ھاوسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر، ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، ھاوسەرۆكی شارەوانی وان لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

بڕیارەكە ناڕەزایی زۆری لێكەوتووەتەوە و لە درەنگانی شەوی رابردووەوە ھێڵەكانی ئینتەرنێت لە باكووری كوردستان خاوكراونەتەوە و چەندین ئەندام و لایەنگری ھەدەپەش دەستبەسەر كراون.

 





ئەم هەواڵە 4489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad