English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هێزێكی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی سنووری سوریا كرد
2019-08-19 [05:59 AM]

ZNA – هه‌ولێر


توركیا وه‌ك ئاماده‌سازی هێزێكی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی باشووری ووڵاته‌كه‌یانی كرد، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكدایه‌ بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی دیكه‌ی توركیا‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سووریا مۆڵدراون.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵو بڵاوی كردۆته‌وه‌، یه‌كه‌كانی كۆماندۆز رۆژ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ویلایه‌تی هاتای و له‌ چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌وه‌ جووڵه‌یان پێكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و یه‌كه‌ تایبه‌تانه‌ی توركیا به‌ره‌و هێڵی سنووریی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌چن و بۆ گه‌یشتنیان به‌ سه‌لامه‌تی رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر.

جووڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا بۆ ناوچه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) كه‌ ناوچه‌كانی خان شه‌یخۆن و ئیدلب-یان كۆنترۆڵ كردووه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad