English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سه‌رگه‌ڕان نه‌وت تێكه‌لی ئاوی مالان بووه‌
2019-08-19 [06:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

ماوەی هەفتەیەكە لە تەواوی شارەدێی سەرگەڕان نەوتی ڕەش تێكەڵ بە ئاوی خواردنەوەی ماڵان بووە، خەڵك بەم هۆیەوە ناچارن بە شێوەیەكی بەردەوام ئاو لە تانكەر بکڕن.


بە پێی زانیارییەكان، ئێستە شەقام و کۆڵانەکانی سەرگەڕان ڕەش هەڵگەڕاون و بۆ هەر کوێیەک دەچی نەوتی ڕەش و ئاو تێکەڵ بوون، لە هەندێک شوێن شوێنەواری سووتانی ئەو نەوتە دەبینرێ، کە گڕی گرتووە و دار و درەختەکانیش لەگەڵیدا سووتاون.


خەڵكی سەرگەڕان ڕەخنەیان لە بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە هەیە، کە کێشەکەیان بە هەند وەرنەگرتووە و خەڵکەکەیان پشتگوێ خستووە، لەمبارەوە عەبدولموتەڵیب نەجمەدین بەڕێوەبەری شارەدێی سەرگەڕان بە بیانووی ئاگەدار نەبوون لە وردەکاریی کێشەکە، قسەی لەسەر بابەتەکە نەکرد.


لای خۆیەوە مەجید سەربەشاخی کە بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتە لە شارەدێی سەرگەڕان رایگەیاند سەرچاوەی کێشەکە خەڵکەکەن، چونکە دەستکاری بۆڕی ئاوەکەیان کردووە، کە لە بنەڕەتەوە ئەو هێڵە سەر بە کۆمپانیای نەوتە، لە ئەنجامدا نەوت لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ بووە.


هەروەها گوتی لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و تیمی شارەزایان ناردووە و لە زووترین کات چارەسەری دەکەن.


شارەدێی سەرگەڕان سەر بە قەزای دوبزە لە پارێزگای کەرکووک، هەروەها كەوتووەتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور.





ئەم هەواڵە 2572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad