English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق به‌نیازه‌ له‌گه‌ل به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ جگه‌ره‌ دابه‌شبكات
2019-08-19 [06:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌ بڕیاریكدا كه‌ مشتومڕی زۆری له‌ ناوه‌نده‌ فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراقدا لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌دا جگه‌ره‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی بدیری، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه‌ گوتوویه‌تی: "وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌یه‌وێت جگه‌ره‌ی ناوخۆیی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغبكاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی فۆڕمی خۆراك و له‌گه‌ڵ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌دا بۆ هه‌ره‌ گڵۆزێك "ته‌كه‌یه‌ك" جگه‌ره‌ بڕی 2500 دینار له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ش داهێنانێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ره‌وتی حیكمه‌ ده‌ڵێت: "پێویسته‌ حكوومه‌ت كار بۆ ئه‌وه‌ بكات ماست و شیر و هێلكه‌ و خورما و خۆراكی دیكه‌ی سوودبه‌خشی ناوخۆیی بۆ سه‌ر خوانی هاووڵاتیان زیاد بكات، نه‌ك جگه‌ره‌ و ژه‌هریان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێده‌چێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ و گه‌نده‌ڵكاران هێشتا له‌ مردن و كوشتنی عێراقییه‌كان به‌ بۆمب و هێرشه‌كانی داعش تێریان نه‌خواردبێت، بۆیه‌ پێشنیازی ئه‌م داهێنانه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان كردووه‌ تا له‌ رێگای فۆڕمی خۆراكه‌وه‌ بیده‌ن به‌ هاووڵاتیان، دوور نییه‌ له‌ داهاتوودا ببینین مادده‌ی هۆشبه‌ریش به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر بێتو رێگه‌ به‌ گه‌نده‌ڵكاران بدرێت جگه‌ره‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش بكه‌ن.

بدیری گوتوویه‌تی: "له‌ خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بڕیاردراوه‌ جگه‌ره‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تدا نه‌كێشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حكوومه‌ت ده‌یكات بۆ دابه‌شكردنی جگه‌ره‌ به‌ناچاری به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ته‌واو سه‌یر و پێچه‌وانه‌یه‌".





ئەم هەواڵە 3508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad