English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا مۆڵەت بە سەمونخانە و نانەواخانەكان دەدرێت
2019-08-19 [06:57 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەدات بە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆزەرفی كاغەز.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دواین ئاگاداركردنەوەیان داوەتە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەشدا  سزا دەدرێن.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 850 نانەواخانە و سەمونخانە لەسنوری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەز و لەم هەفتەیەدا كارگەی دروستكردنی كیسەكان سەردانی نانەواخانە و سەمونخانەكان دەكات، بۆ چۆنێتی بەرهەمهێنان و گەیاندنی زەرفە كاغەزەكان بەو شوێنانە.

هەروەها گوتیشی، لەپێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتی لە هەموو نانەوا و سەمونخانەكانی سلێمانی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
 





ئەم هەواڵە 3319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad