English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران رێگای سێیه‌م بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌گرێته‌ به‌ر
2019-08-19 [07:46 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، هەنگاوی سێیەمی ئێران بۆ کەمکردنەوە و پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) داڕێژراوە و بەمزوانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ئابی ٢٠١٩ عەباس مووسەوی، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانید گوتی: "هەرچەند ئێران ڕای گەیاندووە هەردەم خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵام لەبەر پابەندنەبوونی لایەنە ئەورووپییەکان بەو ڕێککەوتنە و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانیان، بۆیە ئێران بڕیاری داوە پابەندی هەندێ لە بەڵێنەکانی نەبێت و هەنگاوی سێیەممان لەمبارەوە دەست پێکردووە.

دوو مانگ بەرلە ئێستا سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریان دا لەمەودوا پابەندی هەندێ لە بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتنە نابن و بە زیاترکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و تاقیکردنەوەی چەند مووشەکی بالستیک ئاشکرایان کرد هەنگاوێکی نوێ دەست پێدەکەن و هەتا ئێستا دوو هەنگاویان جێبەجێ کردووە.

 





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad