English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی پێویستە ئافره‌تانی دووگیان مەلەبکەن
2019-08-19 [12:12 PM]

هەولێر _ ZNA


مەلەوانی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی وەرزش، کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەڵام رەنگە ئافره‌تانی دووگیان دوودڵ بن و دڵنیانەبن لەوەی ئایا سوودی بۆ ئەوان دەبێت یاخود نەخێر.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa، توێژینەوە زانستییەکان باس لەوەدەکەن، کە مەلەوانی باشترین جۆری وەرزشە بۆ ئافره‌تانی دووگیان، بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایدا، چونکە لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە ئارامی دەکاتەوە.

1-مەلەوانی دەبێتەهۆی، چالاکبوونی سوڕی خوێن، هاوکات چالاکبوونی کاری سییەکان، بەمشێوەیەش خۆراک باشتر دەگاتە کۆرپەلە.

2-مەلەوانی یاریدەی بەهێزبوونی ماسولکە و ئێسکەکانی دەست و قاچ دەدات، هاوکات خۆڕاگری دەدات بە جەستە و تواناکانی زیاد دەکات، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ کاتی منداڵبوون.

3-مەلەوانی رۆڵی سەرەکی هەیە لە سوتاندنی چەوری و کالۆری، بەشێوەیەکی تەندروست، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کێشت بە هاوسەنگی بمێنێتەوە.

4-دووگیان رووبەرووی بارێکی دەروونی ناخۆش دەبێتەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان، بەڵام مەلە ئارامی دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad