هەولێر _ ZNA
ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، یان ناتەوێت تووشی بەرزی پەستانی خوێن بیت، پێویستە خۆت بپارێزیت و پەیڕەوی سیستمی تەندروست بکەیت. پێگەی بەناوبانگی عەرەبی رۆتانا، چەند رێنماییەک رووندەکاتەوە، بۆ راگرتنی یەکسانی پەستانی خوێن: 1-ئاگاداری کێشت بە رێگامەدە زیادبکات، بەهەمانشێوە لاوازیش کاریگەری سلبی لەسەر پەستانی خوێن هەیە. 2-وەرزشکردن هەنگاوێکی گرنگە، وەک مەلەوانی و ئایرۆبیک. 3-وازهێنان لە جگەرەکێشان، کە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. 4-ئاگاداری رێژەی خواردنەوە کافاینەکان بە، وەک قاوە و چا، نابێت زیادەڕەوی تێدابکەیت. 5-نابێت رۆژانە 4 گرام خوێ زیاتر بخۆیت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad