English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوونی رابەر ، پێشمەرگە و مەرجەعێكی بەتوانا هەوێنی كوردستانێكی بەهێزە
2019-08-19 [08:48 AM]

نڤیسینا : رێبوار حەمەلاو شوانی


نیشتیمانپەروەری ،یەكبوونی كورد، بەردەوامی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی لە بارەی چەسپاندن و رەوایدان بە دۆزی كورد وەك گەلێكی ماف زەوتكراو و پێشمەرگایەتیی وەك گەورەترین پلە و قەڵغانێكی پتەو بۆ پاراستنی خاك ئەو خەسڵەتە گەورە و هەڵوێستە نەگۆرٍانەی مەرجەع و رابەری كوردستانن كە بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوو وەك قوتابییەكی قوتابخانەی كوردایەتیی وكۆڵنەدا مستەفا بارزانیی بەردەوامی داوە بە خەبات و تێكۆشان . هەروەها بوونی‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬بەئەزموون و بەتوانایە كە وەك مەرجەعێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەدرەوشێتەوە،‮ ‬سەرۆك مەسعود بازرانی ‬وەك مەرجەعێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و كارێزمایەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ بەهێزبوونی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و برەودان بەبرایەتی‮ ‬نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان پارێزەری‮ ‬یەكریزی‮ ‬ماڵی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮ ‬،هەنگاوە حەكیمانەكانی‮ ‬ ‬سەرۆك‮ ‬مەسعود بازرانی ‬هەمیشە خاوەن ستراتیژی و حیكمەتە‌‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬گەورە دروست دەكەن‮. ‬كەسایەتی‮ ‬و كاریزمایی‮ ‬سەرۆك بەجۆرێكە هەمیشە دەتوانێت كاری‮ ‬زۆر ئاستەم و ئەفسانەیی‮ ‬ئەنجام بدات،‮ ‬لەكاتێكدا لەدوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬1975 ‮ ‬شۆرشی‮ ‬گۆڵانی‮ ‬پێشكەوتوخواز دەست پێبكات وەرچەرخانێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬تۆمار بكات،‮ ‬بەهەمان شێوە توانی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1988دا بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دابمەزرێنێت و روحی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان زیندوو_بكاتەوە،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬نەوەتەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو توانی‮ ‬یەكەم چەخماخەی‮ ‬راپەرین لەئازاری‮ ‬1991 ‮ ‬لێبدات‮ ‬،‮ ‬لەدوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬عێراق لەساڵی‮ ‬2003دا‮ ‬سەرۆك بازرانی ‬لەپێناوی‮ ‬بەرگریكردن لەمافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەجلوبەرگی‮ ‬كوردییەوە لەناو باڵەخانەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬حوكم بەتەنیا بەرامبەر بەسەرجەم ئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن راوەستا و بەدەنگی‮ ‬بەرز وەڵامی‮ ‬سەرجەم نەیارانی‮ ‬كوردی‮ ‬دایەوە،‮ ‬بەم هەنگاوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬جیهانی‮ ‬توشی‮ ‬شۆك كرد،‮ ‬بەپێداگری‮ ‬و چۆكدانەدان،‮ ‬سەرۆك‮ مەسعود بازرانی توانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار فیدرالی‮ ‬بۆهەرێمی‮ ‬كوردستان لەدەستووری‮ ‬عێراقدا بچەسپێنێت،‮ ‬هەمیشە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك چۆكی‮ ‬بەسەرجەم پیلانگێڕان داداوە‮.‬
لەلایەكی‮ ‬ترەوە‮ سەرۆك بازرانی‮ ‬توانی‮ ‬بەراگەیاندنی‮ ‬ڕیفراندۆم ئومێدێكی‮ ‬نوێ لەبزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستان بخوڵێقێنێت،‮ ‬كەهەتا هەتایە وەك مێژوویەك لەتێكۆشان و بەرخۆدان‮ ‬یاد دەكرێتەوە،‮ ‬لەئێستادا سەرۆك‮ بازرانی‮ ‬وەك مەرجەعێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬و حوكمرانییە لەكوردستان‮. ‬
گەلی كورد ، بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانیی، سەرٍەرایی گشت پیلانگێری و كۆسپەكانی بەردەمی قۆناغی باشی لە رووی شوناس و مێژوو و پێداگری لە سەر مافەرەواكانی برٍییووە و ئێستا لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەدەوڵەتی خاوەن پیێگە و بایەخێكی بەهێزە حسیابی بۆ دەكرێت و بۆ زۆر لە پرسە سیاسی و دیپلۆماسییەكان سەرۆك بارزانیی مەرجەعە ..





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad