English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەشتی دەرەوەی وڵات لە ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێم قەدەغە دەکرێت
2019-08-19 [08:52 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە چەند مانگێک لەمەوبەر دەرکراوە، گەشتکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە.

لە نووسراوێکدا کە رۆژی 13ی 6ی 2019 بە واژۆی کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەرکراوە و ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 8ی 2019، ئاماژە بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە 28ی 5ی ئەمساڵ دەرکراوە.

بەپێی هەردوو نووسراوەکە، بڕیار دراوە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرجەم ئەو کەسانە قەدەغە بکرێت کە قەرزی باجیان لەسەرە و قەرزەکەیان نەداوەتەوە، هاوکات فەرمان دراوە کە ڕێکاری یاسایی لەمبارەیەوە بگیرێتە بەر.





ئەم هەواڵە 11473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad