English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆشکی سپی هاوکارییە دەرەکییەکانی کەم دەکاتەوە
2019-08-19 [10:22 AM]

ZNA - هەولێر


كۆشكی سپی ھاوكارییە دەرەكییەكانی كە بە ملیارەھا دۆلار دەخەمڵێندرێت، بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

 تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكایی لە زاری بەرپرسێك لە نوسینگەی ئیدارە و بودجە لە كۆشكی سپی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكات گواستوویەتەوە،  كۆشكی سپی تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە، بەبڕی 4 ملیار دۆلار لە ھاوكارییە دەرەكییەكانی كەم‌دەكاتەوە و ئێستاش سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆسەكەیە.

سی‌ئێن ئێن، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھاوكارییە دەرەكییانە خۆی لە بەشە پارەیەك دەگرێتەوە كە بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان تەرخانكراوە. ھەروەھا بڕێكی دیكە بۆ پاڵپشتی ھێزەكانی پاراستنی ئاشتی كە لە وڵاتانی وەك ھیندوراس، گواتیمالا و سلفادۆرن، ئەوە جگە لەو پارەیەی كە بۆ بەرنامە رۆشنبیرییەكان تەرخان كراوە،

بە پێی راپۆرتەکەی سی ئێن ئێن،  ئیدارەی ترەمپ پێی‌وایە ئەو بڕە پارانەی كە تەرخانكران، تەنیا بەھەدەردانی پارەی وڵاتە .





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad