English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا هێزی بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو سوریا نارد
2019-08-19 [10:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا ئاماژەیان بەوەدا تورکیا سنووری باکووری ڕۆژئاوای سوریای به‌زاندوه‌ و ئوتومبێلە زریپۆشەکانیبۆ یارمەتیدانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن نارده‌ خان شیخۆن له‌ ئیدلیب کە ڕووبەڕووی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاژانسی سانای فه‌رمی سووریای راگه‌یاندوه‌، كاروانی سه‌ربازی توركیا هاتوونه‌ته‌ ناو سنووری سووریا و به‌ ئاراسته‌ی خان شه‌یخون هاتوون، تا فریای تیرۆریسته‌كانی به‌ره‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نوسره‌) بكه‌ون. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ توركیا پاڵپشتیی ته‌واوی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات".

لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا کۆمەڵێک ناوچەیان کردۆتە ئامانج کە نزیکبوون لە ئوتومبێلە سەربازییەکانی تورکیاوە لەسەر ڕێگای خێرای باکووری ڕۆژئاوای سوریا دوای ئەوەی هاتوونەتە ناو پارێزگای ئیدلبەوە.





ئەم هەواڵە 4477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad