English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ: دەستبەسەرداگرتنی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە قبوڵ ناکرێت
2019-08-19 [12:11 PM]

ZNA- هه‌ولێر


شارەداری ئیستانبوڵ رایدەگەیەنێت؛ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی "ھەدەپە" قبوڵ ناکرێت و ئەحمەد تورکیش رایدەگەیەنێت ستەم و نا دادپەروەری گەیشتووەتە لووتکە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، شارەداری ئیستانبوڵ لە تویتێکدا ناڕازیبوونی خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ھەدەپە راگەیاند و نووسیویەتی؛ شارەدارانی دیاربەکر، وان و مێردین بە دەنگی خەڵک ھەڵبژێردراون و دانانی قەیووم لە شوێنیان بە کارێکی پێچەوانەی دیموکراسی شڕۆڤە دەکرێت.

ئیمامئۆغڵو دووپاتیدەکاتەوە؛ پشتگوێ خستنی ویستی خەڵک بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵ کردن نییە.

لای خۆیەوە، ئەحمەد تورک، شارەداری لەکارلادراوی مێردین کە لە ٥٦%ی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکانی بەدەستھێنابوو لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی روونیکردەوە؛ لە تورکیا ماف پێشێلکراوە و نادادپەروەری گەیشتووەتە لووتکە.

ئەحمەد تورک دەڵێت؛ رێز لە ویستی خەڵک ناگیرێت و سیاسەتێکی دژە دیموکراسی لە تورکیا پەیڕەو دەکرێت کە ئەمەش دژی یاسا و مافناسییە.

پەیامنێری کوردستان٢٤ لە ئامەد (دیاربەکر) بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند: "حکوومەتی تورکیا بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر سەرۆکی شارەوانییەکانی دیاربەکر و وان و مێردینی لە کار دوور خستەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٩ شاری باکووری کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ھەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی ھەدەپەی دەستیپێکردووە و ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، ٤١٨ کەسیان بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەر کردووە.     





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad