English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ده‌خرێته‌روو
2019-08-19 [12:18 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسێك ئاشكرای دەكات کەوا بەهۆی دواكەوتنی فەرمانی خەرجکردنی بەشەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدرالەوە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک بە خاوی بەڕێوە دەچێت

عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممەش فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆمان نەهاتووە".

سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی فەرمانەكە، ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی سەرووی خۆیان قسەیان كردووە، بەڵام ”بە وردی نازاندرێت هۆكار چیە لە دواكەوتنی ناردنی فەرمانی خەرجكردنی پارەكە“. 

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە فەرمان بە وەزارەتی  دارایی نەكرێت، ئەوە وەزارەتی دارایی بە تەنیا  ناتوانێت فەرمانەکە دەربكات

عابد مزووری نەیشاردەوە کە لقی هەولێری بانكی ناوەندی پارەی پێویستی لەبەر دەستە و هیچ كێشەیەكی نییە، ”فەرمانەكەمان بۆ بێت، راستەوخۆ پارەكە دەدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران“. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا، ئەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوانە مووچەی مانگی ئایاریان پێ نەدراوە

-وەزارەتی ئەوقاف

- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،وەزارەتی ناوخۆ

- پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ

- ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش

- ڕەگەزنامە

- لیوای ١ و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت

- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

- وەزارەتی پلاندانان

- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

- سەرجەم دەستەکان

- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

- بازرگانی و پیشەسازی

- ڕۆشنبیری و لاوان

- سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران

- خانەنشینی پێشمەرگە وخانەنشینی شارستانی

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 14227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad