English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتییە دەست بەسەرداگیراوەکەی ئێران ئازاد کرا
2019-08-19 [12:58 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای بڕیاری دادگای باڵای جەبەل تارق، کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەی ئێران ئازاد کرا

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەیی ناوخۆیی "Gibraltar Chronicle" کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی کە ناوەکەی لە “Grace 1”ەوە بۆ “Adrian Darya 1” گۆڕاوە، کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەوی رابردوو بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە جەبەل تارق-ی بەجێهێشتووە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

دوێنێ باڵیۆزی ئێران لە لەندەن، حامید باعیدی نەژاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرئاماژەی بەوەدابوو کە کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی کە لە چواری تەمووزدا لە جەبەل تارق دەستی بەسەرداگیرابوو، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بڕیاری ئازادکردنی درا، چاوەڕوان دەکەن لەمڕۆدا (دوێنێ) ئازاد بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی دوێنێی حکوومەتی جەبەل تارق-دا باس لەوە کرابوو کە داوایەک بۆ دەستبەسەردا -گرتنی کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی بەپاساوی پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسدارانی نێو لیستی تیرۆری ئەمریکا، رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر ئێران چوارچێوەیەکی تەنگتری هەیە لەچاو سزاکانی ئەمریکا بۆیە داواکەیان لەبارەی کەشتی ئەو وڵاتەوە قبووڵ نەکردووە.





ئەم هەواڵە 2395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad