ZNA- ھەولێر
یەکێتی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی (فیفا) ئەو گۆڵانەی دیاریکرد کە رکابەری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی خەڵاتی بۆشکاش ، کە دەدرێتە جوانترین گۆڵی ساڵی ٢٠١٩.
پێگەی فەرمی فیفا رایگەیاند ، میسی لەگەڵ نۆ یاریزانی دیکە رکابەری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی خەڵاتی بۆشکاش.
ئەو یاریزانانە رکابەری بەدەستھێنانی خەڵاتەکە بریتین لە :
١.لیونێل میسی (بەرشەلۆنە)
٢.زڵاتان ئیبراھیمۆڤیج (لۆس ئەنجلۆس جالاکسی)
٣. فابیۆ کوالیاریلا (سامبەدۆریا)
٤. ئەندرۆس تاونسند (کریستال پالاس)
لەگەڵ ئەم یاریزانانە وچەند یاریزانێکی دیکە ، دوو یاریزانی کچیش رکابەری بەدەستھێنانی خەڵاتەکە دەکەن کە بریتین لە یاریزانی کامیرۆنی ئاگارا نشۆت و یاریزانی ئەمەریکی ئیمی رۆدریگز .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7624جار خوێندراوەتەوە |